كه‌ناڵی KNN کۆتایی به په‌خشی خۆی هێنا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مڕۆ، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردیی KNN كۆتایی به په‌خشی خۆی هێنا و له په‌یامێكدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا بینه‌ر و هاوکاری بوون.
کوردپرێس: له كۆبونهوهیێكی به‌رفراوانی كارمه‌ندانی KNN و به ئاماده‌بوونی فازیل نه‌جیب، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای وشه، هه‌روه‌ها كورده حه‌سه‌ن جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵی KNN، دیدی نوێ و پێگه‌ی میدیای كوردی تاوتوێ كرا و بڕیاری داخستنی كه‌ناڵه‌كه به سه‌رجه‌م ستافی كه‌ناڵه‌كه راگه‌یاندرا.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
په‌یامی سوپاسی KNN
ئه‌مشه‌و 26له‌سه‌ر 27ی 9ی كاتژمێر 08.00، كه‌ناڵی تۆڕی هه‌واڵی كوردیی KNN، پاش 10 ساڵ و 9 مانگ، كۆتایی به په‌خشی خۆی ده‌هێنێت.
KNN سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان و بینه‌ران و كارمه‌ندانی ده‌كات، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا بینه‌ر و هاوكاری بوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران