خبر 2019-09-26 11:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک چاوی کەوت بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

کوردپرێس: نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، لە دیدارەکەدا بەرھەم ساڵح جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە لە عێراقدا، ھاوکات ھەوڵەکانی رێکخراوەکەشی لە پشتیوانیی پرۆسەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی بەرز نرخاند.

ھەر لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھان و جەنگی دژ بە تیرۆر و پرۆگرامی پەرەپێدانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.