خبر 2019-09-25 13:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عادل عەبدولمەهدی و شا سەلمان لە سعوودیە کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە بە سەردانێکی فەرمی سەردانی سعوودیەی کرد لەگەڵ شا سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز شای سعوودیە کۆ بووە و گفتوگۆیان کرد.

کوردپرێس: میدیاکانی عێراق و سعوودیە لەمبارەوە بڵاویان کردەوە دیداری نێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و شا سەلمانی سعوودیە لە شاری جەدە بووە و دیدارەکە چەند سەعاتێکی خایاندووە.

هەندێ سەرچاوە باسیان لەوە کردووە ئەم سەردانەی عادل عەبدولمەهدی بۆ سعوودیە پەیوەندیی بە گۆڕانکارییەکانی یەمەن و شەڕی یەمەنەوە هەیە و دەکرێ ئەم سەردانە بە جۆرێک یارمەتیدەری ئاگربەستی نێوان یەمەن و سعوودیە و ئیمارات بێت.

سەرچاوەیێکی نزیک لە عادل عەبدولمەهدی بە ئاژانسی RTی رووسی راگەیاندووە، عەبدولمەهدی هەوڵی لێک نزیک کردنەوەی ئێران و سعوودیە دەدات، بە مەبەستی کەم کردنەوە و نەهێشتنی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی کەنداو و ئەو پرسە لەگەڵ دەسەڵادارانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.