خبر 2019-09-25 13:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک کۆماری عێراق لە نیویۆرک کۆ بوونەوە.

کوردپرێس: بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کە بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و پێشکەش کردنی گوتارێک لە نیویۆرکە، لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ لە کۆبوونەوەکەیاندا، تاوتوێی رۆڵی یەکێتیی ئەورووپایان لە پشتیوانیی عێراق کرد.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، هەردوولا تاوتوێی پێشھاتەکانی ناوچەکە و جیھانیان کرد، ھاوکات دووپاتیان لە گرنگی پەنابردنە بەر دیالۆگ و لێکگەیشتن لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا کردەوە، بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

74-ەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەڕێوەدەچێت و بڕیاریشە سبەی سەرۆک کۆماری عێراق گوتار پێشکەش بکات.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.