خبر 2019-08-21 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختیان لە دەوڵەمەندکردنی پێوەندییەکانی بەغدا و بەرلین کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئەنگرێت کرامب کارنباوەر و شاندی یاوەری.

کوردپرێس:

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەمە 20ی ئابی 2019 بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام پێشوازیی کرد لە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا ئەنگرێت کرامب کارنباوەر و شاندی یاوەری.

لە دیداری نێوان سەرۆککۆماری عێراق و وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، بەرهەم ساڵح جەختی لە گرنگیی یەکخستنی ھەوڵەکان لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیھان کردەوە بۆ دژایەتیکردنی تیرۆر، ھاوکات دووپاتی لەوە کردەوە، پێویستە ئاڵۆزی و قەیرانەکانی ناوچەکە لە رێگای گفتوگۆی جددیەوە کۆتاییی پێ بھێنرێت.

ھەر لەدیدارەکەدا سەرۆککۆماری عێراق، پەرۆشیی عێراقی بۆ بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەڵمانیا لە گشت بوارەکاندا دەربڕی، بەجۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان بکات، ھاوکات ڕۆڵی ئەڵمانیای لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر و پشتیوانیی عێراقی لە ئاوەدانکردنەوە و گێڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان بەرز نرخاند.

ھەروەھا سەرۆک کۆمار ئاماژەیدا بە گرنگی فراوانکردنی ھاریکاری سەربازی لەگەڵ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەھێزکردنی توانا سەربازییەکانی عێراق بۆ لە ناوبردنی تیرۆر.

لەلای خۆیەوە وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، دووپاتی پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەقامگیریی عێراق کردەوە، ھاوکات ئەو سەرکەوتنانەی کە ھێزەکانی عێراق بەدەستیان ھێناوە دژ بە تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند، ھەروەھا جەختی لە پەرۆشیی ئەڵمانیا کردەوە بۆ فراوان­کردنی ئاستی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە گشت بوارەکاندا.

*لە خەندان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.