خبر 2019-08-21 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیسی توركیا ھێرشی كردە سەر پەرلەمانتارانی ھەدەپە

پاش ئەوەی خەڵکانی ناڕازی دژی دەرکردنی سێ شارەوانە کوردەکەی ماردین و دیاربەکر و وان ناڕەزایییان دەربڕی، لە شاری دیاربەكری كوردستانی تورکیا، پۆلیسی توركیا ھێرشی كردە سەر خۆپیشاندەران و پەرلەمانتارانی ھەدەپە.

کوردپرێس:

سەزای تەمەللی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە و ژمارەیێک پەرلەمانتارانی ئەو حزبە وەك ناڕەزایی دژی بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی دیاربەكر و مێردین و وان لە شاری دیاربەكر گردبوونەوە و بۆماوەیێک لەلایەن پۆلیسی توركیا گەمارۆ دران، دواتر بەربەستی پۆلیسیان شكاند و گرژی و ئاڵۆزی كەوتە نێوان پۆلیس و لانەگران و پەرلەمانتارانی ھەدەپە.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە 19/8/2019، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی توركیا، بەبیانووی ئەندامێتییان لە پەكەكە و بانگەشەكردن بۆ تیرۆر و بوونی چەند دۆسیەیێكی لێپرسینەوە، ھەر یەك لە عەدنان سەلجوق میزراقلی، سەرۆكی شارەوانیی دیاربەكر، ئەحمەد تورك، سەرۆكی شارەوانیی مێردین، بەدیعە ئۆزگوگچە ئەرتان، سەرۆكی شارەوانیی وان- لە كارەكانیان دوور خرانەوە، پارێزگاری ئەو سێ شارەش لە شوێنیان وەك قەیوم دەستبەكار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.