چاوش‌ئۆغڵو: دەوڵەتی سووریا یاری بە ئاگر دەکات
بەشی تورکیا- وەزیرى دەرەوەى تورکیا باس لە هێرشە ئاسمانییەکەى سوپای سووریا دەکات بۆسەر کاروانێکى هێزەکانیان لە سووریا و دەڵێت: سووریا یاری بە ئاگر دەکات.
کوردپرێس:
دوانیوەڕۆى ڕۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2019 مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە کۆنگرەیێکى رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا سلڤادۆرییەکەى لە وەڵامى رۆژنامەنووساندا باسى لە هێرشە ئاسمانییەکەى دوێنێ کرد بۆ سەر کاروانێکى هێزەکانیان لە سوریا و وتى:"پێویسته دەوڵەتی به‌شار ئه‌سه‌د یاری به ئاگر نه‌كات."
ناوبراو ئاماژەى بەوەش کرد له پێناو پاراستنی ئاسایشی خاڵه‌كانی چاودێریی و سه‌ربازانیان چی پێویست بێت، ئەنجامی دەدەن.
وەزیری دەرەوەی تورکیا باسى لەوەش کرد دوای هێرشه‌كه له سەرجەم ئاستەکاندا له په‌یوه‌ندیدا بوون له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان و وتیشى: "به‌نیاز نین نۆیه‌مین خاڵی چاودێری (له ئیدلەب) بگوازینه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه".
بۆچوونی بەکارهێنەران