فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لە خاکی هەرێمەوە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیداری نێوان سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر جەخت کرایە سەر هاوکاریی ئەمنیی نێوان هەردوولا.
کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 20ی ئابی 2019 فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ نەسروڵا ڕەشنووردی سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر دیداری کرد و لە دیدارەکەدا فازڵ میرانی جەختی کردەوە کە هەرگیز ڕێگە نادەن لە هەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لە ئاسایشی ئێران بکرێت.
لهدیداری فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەسروڵا ڕەشنودی سەرکۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر، میرانی رایگهیاندووه "پهیوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستانو سەرکردایەتیی پارتی لەگەڵ ئێران ڕەگ و ڕیشەی لەمێژینهی ههیه، بەتایبەت پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، ئێمەش هەموو کات هاوکاری و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لەگەڵدا بووە و چاکە و پشتگیرییەکانی ئێرانییەکان لەبیر ناکەین."
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران