شانەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق:
سێ چەكداری داعش لە كەركووک دەستگیر كران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدراڵی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند سێ چەكداری داعش لە كەركووک دەستگیر كران.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 شانەی ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئیتیحادی ڕایگەیاند، لە كەركووك سێ چەكداری داعشیان دەستگیر كردووە.
شانەكە ئاماژەی بەوەكردووە كە ئەو چەكدارانە پێشتر لە ڕیزەكانی داعشدا كاریان كردووە و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگریی پۆلیسی ئیتیحادی دەستگیر كراون.
ماوەی چەند ڕۆژێكە هێزە ئەمنییەكانی عیراق هەڵمەتێكی ئەمنی و سەربازییان بۆ سەر پاشماوەی چەكدارانی داعش دەست پێكردووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران