حەشدی شەعبی پاککردنەوەی 12 گوند لە داعش ڕادەگەیێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە قۆناغی دووەمی پرۆسەی "ئیرادەی سەركەوتندا" 12 گوند لەقەزای تارمییەی بەغدا لە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش پاك كراونەتەوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 راگەیاندنی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، هێزەكانی حەشد و هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاریی هێزی ئاسمانی هەڵمەتێكیان لەقەزای تارمییە لە باكووری شاری بەغدا ئەنجام دا و توانراوە 12 گوندی سەر بەو قەزایە لە پاشماوەكانی رێكخراوی داعش پاك بكرێنەوە.
دوێنێ (شەممە) قۆناغی دووهەمی پرۆسەی "ئیرادەی سەركەوتن" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عیراقەوە لە باكووری شاری بەغدا و چەند ناوچەیێكی پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و ئەنبار بۆ راوەدونانی پاشماوەكانی رێكخراوی داعش دەستی پێكرد و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران