خبر 2019-07-20 10:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

به‌شیر حه‌داد: حکوومه‌تی عێراق 476 ملیار دینار ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: مووچه‌ی حه‌وت مانگی پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌ و به‌ زووترین کات ڕه‌وانه‌ ده‌کرێت.

کوردپرێس:

به‌شیر حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق به‌ تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: مووچه‌ی حه‌وت مانگی ئه‌مساڵی پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌ که‌ بڕه‌که‌ی 476 ملیار دیناره‌ و هه‌موو ڕێوشوێنه‌کانی ته‌واو بوون و ته‌نیا ئه‌وه‌ی ماوه‌ ڕه‌وانه‌ بکرێت.

جێگری دووه‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌ش کرد: "له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی قسه‌م کردووه‌ و پێیان ڕاگه‌یاندم که‌ به‌ زووترین کات ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌نێرن".

شایانی باسه‌؛ به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق ده‌بێت به‌غدا مانگانه‌ 68 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ بنێرێت به‌ڵام تاوه‌کوو ئێستا هیچ بڕه‌پاره‌یه‌کی بۆ پێشمه‌رگه‌ نه‌ناردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.