خبر 2019-07-20 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی ئیدعای ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێری نێوان پارتی و حه‌شدی شه‌عبی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ژماره‌یێک ڕێککه‌وتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان له ‌سنووری نه‌ینه‌وا بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پله ‌و ئیمتیاز ئاشکرا ده‌کرێت و سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتیش له ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "پارتی و حه‌شدی شه‌عبی ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێریان کردووه‌ و به‌شی ئێمه‌شیان بردووه و زیاتر له‌ 50%ی پۆسته‌کانی ئه‌و پارێزگایه‌یان وه‌رگرتووه‌".

کوردپرێس:

گه‌لاوێژ عه‌لی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "پارتی به ‌ئیستیحقاقی خۆی نزیکه‌ی 20%ی پۆسته‌کانی مووسڵی به‌رده‌که‌وێت به‌ڵام ڕێککه‌وتنی ژێربه‌ژێری کردووه‌ له‌گه‌ڵ کوتله‌ی میحوه‌ر (خه‌میس خه‌نجه‌ر) و کوتله‌ی (سه‌نه‌د وه‌ته‌نی) که‌ سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبین و له ‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌شدا پشکه‌کانی زۆر زیاد کراوه ‌و به‌شه‌کانی ئێمه‌شیان بردووه‌".

ناوبراو وتیشی: "ده‌نگیان به ‌دیاری کردنی پارێزگارێک بۆ مووسڵ دا چوونکه‌ ھه‌شت ئه‌ندامی خۆیان و ئه‌ندامێکی کۆتایان ھه‌یه‌ بۆیه‌ پاڵپشتی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌که‌ن که‌ پۆستیان پێده‌ده‌ن".

گه‌لاوێژ عه‌لی ئاشکراشی کرد: "به‌ھۆی ڕێککه‌وتنه‌کانیان له‌گه‌ڵ کوتله‌که‌ی خه‌میس خه‌نجه‌ر و حه‌شدی شه‌عبی 63 پۆستیان له ‌سنووری نه‌ینه‌وا وه‌رگرتووه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.