ژنێک و 14 منداڵی ئێزدی له ده‌ستی داعش ڕزگار کران
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "ئێزدی 24" له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش له شارۆچکه‌ی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زووری سووریا ڕای‌گه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه 6ی ئاداری 2019 شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانیاندا بۆ گوندی باغۆز -كه كۆتامۆڵگه‌ی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعشه- توانییان ژنێک و 14 منداڵی ئێزیدی هاووڵاتی شه‌نگال ڕزگار بكه‌ن كه له كاتی هێرشه‌كانیان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه له مانگی ئه‌گێستی ساڵی 2014دا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ڕفێندرابوون.
ئه‌و هه‌واڵنێره ڕاشی‌گه‌یاند: دوای ڕزگارکردنی ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه له ناوچه‌ی باغۆز ڕاده‌ستی ماڵی ئێزدی ده‌کرێن له هه‌رێمی جزیره بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به که‌سوکاریانه‌وه بکرێت و بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شه‌نگال.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران