خبر 2019-03-07 08:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

120 ڕۆژ تێپەڕی/ لەیلا گۆڤەن ڕێگە نادات پزیشکان پشکنینی بۆ بکەن

بەشی تورکیا- مانگرتنەکەی لەیلا گۆڤەن 120 ڕۆژی تێپەڕاند و دۆخی تەندروستیی ئەو پەرلەمانتارە کوردە ناجێگیرە بەڵام ڕێگە نادات پزیشکان پشکینی بۆ بکەن.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی دیوار ڕایگەیاند زیاتر لە 120 ڕۆژە لەیلا گۆڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان مانی لە خواردن گرتووە و ئەگەرچی دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە بەڵام ڕێگەی بە پزیشکان نەداوە پشکنینی بۆ بکەن و وتوویەتی تەنیا بە خواردنەوەی ئاوی کاڵ لە ماڵەکەی خۆیدا چاوەڕێ دەکات کە داواکارییەکانی جێبەجێ بکرێن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون چەند پزیشکێک لە لایەن حکوومەتەوە نێردراون کە چارەسەری پزیشکی بۆ ئەو پەرلەمانتارە کوردە بکەن بەڵام لەیلا گۆڤەن ملی بە تەداخول کردنی پزیشکان نەداوە و وتوویەتی تا قەدەفەی چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئوجەلان سڕ نەکرێت بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.

ئەوەش لە کاتێکدایە دۆخی تەندروستیی لەیلا گیوڤەن ناجێگیرە و ئێستا دەزگای ئەمنیی تورکیا ژمارەی پاسەوانەکانی دەوروبەری ماڵەکەی ئەو پەرلەمانتارە کوردەی زیاد کردووە و دیدار و چاوپێکەوتنی هەڵسووڕاوانی مەدەنییش لەگەڵ لەیلا گیوڤەن زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.