خبر 2019-03-07 05:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەیێک چەکداری حەشدی شەعبی کەوتنە بۆسەیێکی داعشەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەشتا چەکداری گرووپی "شەهید سەدر" سەر بە حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور کەوتنە بۆسەیێکی داعشەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان 2 چەکدار کوژراون و ژمارەیێکی دیکەش بریندار بوون.

کوردپرێس:

عەلی حوسێنی، گوتەبێژى میحوەرى باکوورى عێراقى حەشدى شەعبى بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەشتا چەکداری حەشدی شەعبی لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکدا کەوتوونەتە بۆسەیێکەوە و بەگوێرەی نوێترین زانیاری 2 چەکداری حەشد شەهید بوون و چەند چەکدارێکی دیکەش بریندار بوون".

عەلی حوسێنی گوتیشی: "رووداوەکە لە سنووری قەزای مەخموور بووە و دەستبەجێ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی ناوچەکەیان کۆنترۆڵ کردووە و شەهید و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوونەتەوە".

هاوکات سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-مەخمووری پێشمەرگە بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، دۆخی سنووری مەخموور ئارامە و پێشمەرگە رێگەی بۆ حەشدی شەعبی کردووەتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانەکانی هەولێر هەبوو بە زووترین کات بگەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.