خبر 2019-03-06 16:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فرۆشیارەکانی کحولی دەستکرد لە بۆکان، دەستگیر کران

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- فەرماندەی ئینتزامیی بۆکان ڕایگەیاند: سێ کەس لە فرۆشیارە سەرەکییەکانی کحولی دەستکرد و ساختە کە دەیانویست لە وڵات هەڵبێن دەستگیر کران.

سەرهەنگ مەجید موحێبعەلی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس زیادی کرد: پاش گیانسپاردنی سێ کەس و ژاراوی بوونی 16 کەسی دیکە بە هۆی خواردنەوەی کحولی دەستکرد و ساختەوە، بابەتەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەدواداچوونی بۆ کرا.

سەرهەنگ موحێبعەلی فەرماندەی هێزی ئینتیزامیی بۆکان ڕاشیگەیاند: لەماوەی کەمتر لە سێ ڕۆژدا بە تێکۆشان و هەوڵی شەوانە ڕۆژیی تیمەکانی هێزی ئینتیزامیی بۆکان سێ کەس لە هۆکارە سەرەکییەکانی ژاراوی بوون و گیان لەدەستدانی هاووڵاتییان کە دەیانویست لە شاری مەرزیی بانەوە بۆ دەرەوەی ئێران هەڵبێن دەستگیر کران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.