خبر 2019-03-06 14:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆكی ئەنجومەنی ڕزگاریی ئەنبار:

هەموو داعشە بەندکراوەکانی لای هەسەدە ڕادەستی عێراق دەكرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی ئەنجومەنی ڕزگاریی ئەنبار ڕایدەگەیێنێت هەموو چەكدارە بیانییەكانی داعش، كە لە سووریا خۆیان ڕادەست دەكەن، بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و بەپێی یاساكانی عێراق دادگایی دەكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوار شەممە، حەمید هایس، سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕزگاریی ئەنبار، لە لێدوانێكیدا بۆ سوومریە نیووز ڕایگەیاندووە: هەر چەكدارێكی داعش خۆی ڕادەستی هێزەكانی سووریای دیموكرات بكات و بە چاوپۆشین لەوەی هەڵگری چی ڕەگەزنامەیێكە، دەگوازرێتەوە بۆ عێراق.

بە وتەی هایس ژمارەی ئەو داعشانە لەگەڵ منداڵ و ژنەكانیان، دەگەنە نزیكەی 1000 كەس و وڵاتەكانیان حاشایان لێكردوون و ڕێگەیان نادەن بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان، لە ئێستاشدا لەژێر دەستی هێزە ئەمنییەكاندان و لەژێر چاودێرییێكی توندا دەگوازرێنەوە بۆ بنكەكانی دەستبەسەركردن و بەپێی یاساكانی عێراق دادگایی دەكرێن.

پێشتر عێراق زیاتر لە 380 چەكداری داعشی لە هێزەكانی سووریای دیموكرات وەرگرتبوو، كە زۆربەیان عێراقی بوون، تا بەپێی یاساكانی وڵات لەنێوخۆدا دادگایی بكرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.