خبر 2019-03-06 13:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان ڕێكه‌وتنێكی تر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: له‌چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا بۆ دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان ڕێكه‌وتنێكی تر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی ئه‌نجام ده‌درێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ دەنگی ئەمریکا دەڵێت: تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆی حیزب و‌ لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی واژۆ کردووە، لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و یەکێتی-ش باسی دابەش کردنی پۆستەکان نەکراوە بەڵکوو ئەوە ڕێکەوتنێکی جیاوازە چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنەین کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ دابەش کردنی پۆستەکان بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت یەکێتی چ پۆستێک وەردەگرێت.

ناوبراو درێژەی دا دوای ئەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵ دەدات کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکوومەت کەوەری دەگرێت یەکلایی بکاتەوە. بێگەرد تاڵەبانی ده‌شڵێت: هەر لەسەرەتای دانووستانەکانەوە یه‌كێتی هەمیشە پەیامی ئەوە بووە کە پۆست هێندە گرنگ نیە بەلایەوە ئەوەندەی ڕێکەوتنی سیاسی پێ گرنگە کە بابەتی شێوازی حکومڕانی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی پێ گرنگ بوو، حەتمەن ئەم ڕێکەوتنە باسی پۆستی تێدا نەبووە بەڵام کە ڕێکەوتنەکە واژۆ کرا بۆ ئەوەیە واتای ئەوەی یەکێتی ئیتر بەشداری دەکات لەم حکوومەتە و بەرچاوی ڕوونە کەبنەمای بەشداری کردنەکەی چۆنە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.