YPG هێرش ده‌کاته سه‌ر باره‌گای تورکیا له عه‌فرین
به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له هه‌واڵێکی به‌په‌له‌دا ڕای‌گه‌یاند که هێزه‌کانی YPG/PYD له ته‌ل ڕه‌فعه‌تی باشووری عه‌فرینه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گای تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی خۆیدا بڵاوی کرده‌وه: هێزه‌کانی YPG/PYD له ته‌ل ڕه‌فعه‌تی باشووری عه‌فرینه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر باره‌گای تورکیا له‌و ناوچه‌یه و به دوای ئه‌و هێرشه‌ش تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا پێگه‌ی جوگرافیاییی هێرشه‌که‌ی یه‌په‌گه‌یان دیاری و دواتر تۆپبارانیان کردوووه.
ته‌ل ڕه‌فعه‌ت ناوچه‌یێک له ڕۆژئاوای فوراته که له ژێر کۆنتڕۆڵی یه‌په‌گه‌دایه. به دوای کۆنتڕۆڵ‌کردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریاوه، هێزه‌کانی یه‌په‌گه به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه کشانه‌وه و سوپای تورکیاش هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ڕاگرت به بۆنه‌ی ئاماده‌بوونی هێزی ڕووسیا له‌و ناوچه‌یه‌دا.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران