خبر 2019-03-05 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
کونسۆڵی ئێران لە هەولێر:

ڤیزەی ئەلەکترۆنی لە کونسۆڵخانەی ئێراندا لە هەولێر بەکار دەگیردرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مورتەزا عبادی کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند: بەم زووانەی لە کونسۆڵخانەی ئێران لە هەولێر ڤیزەی ئەلەکترۆنی لە جێگای ڤیزەی کاغەزی بەکار دەگیردرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مورتەزا عبادی کونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر لەمبارەوە وتیشی: مێژووی هاوبەش و فەرهەنگی هاوبەش و ئەو ناسینەی کە دروسێکان لە توانای زانستیی، پزیشکی، ئابووری و توانا گەشتیارییەکان و هەروها شوێنە ئایینییە پیرۆزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیانە بووەتە هۆی ئەمەی کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ داوای سەردانی کردنی وڵات زیاتر ببێتەوە.

مورتەزا عبادی زیادی کرد بە ئاوڕدانەوە لە گرنگایەتیی سەفەر و هاتوچۆ فەرهەنگییەکان و ناسینی زیاتری دەفرایەتییەکانی ناوچەکە و کاریگەریی لەسەر گەشەی ناوچەکەمان، دابین کردن و ئاسانکاری کردن لە هاتوچۆی موسافرەکاندا چووە ڕیزی بەرنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. بۆیەش هەنگاوی یەکەممان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەڵگرت و دەرکردنی ڤیزەی ئەلەکترۆنی بۆ ئاسانکاری کردن دەستپێکرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.