خبر 2019-03-05 05:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان:

هێرشی داعش بووە هۆی هەڵاتنی 100 هەزار ئێزدی لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کونترۆڵی ناوچە ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە بووبەهۆی هەڵاتنی سەد هەزار هاووڵاتیی ئێزدی لە عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خێری بۆزانی بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا وتی: پێش ئەوەی داعش هێرش بکاتە سەر هاووڵاتییانی ئێزدی و کۆمەڵکوژیان بکات حەشیمەتی ئەم هاووڵاتییانە 550هەزار کەس بوو.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە زیادی کرد: پاش ئەوەی کە تیرۆریستانی داعش ناوچە ئێزدی نشینەکانی عێراقیان داگیر کرد واتا لەمانگی ئابی 2014وە زیاتر لە سەد هەزار ئێزدی وڵاتیان بەجێ هێشتووە.

بەوتەی بۆزانی تیرۆریستانی داعش لە یەکەمین ڕۆژەکانی داگیر کردنی شەنگال و دەشتی نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراقدا نزیک لە هەزار و سێسەد ئێزدییان کۆمەڵکوژ کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.