HDP له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی موغله له به‌رژه‌وه‌ندیی ئۆپۆزیسیۆن کشایه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یڵماز یۆکسل سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له پارێزگای موغله له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی 2019 له تورکیا کرد و گوتی: مێهمه‌ت پۆلات کاندیدی HDP له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی موغله له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کاندیدی شاره‌کانی ئه‌و پارێزگایه وازیان له به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردن هێنا ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی کاندیده‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا.
ناوبراو له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: هۆکاری پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی کاندیده‌کانی ئێمه له گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن کاردانه‌وه‌یه به هاوپه‌یمانێتیی پارتی داد و گه‌شه(AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) و هێشتا پشتیوانی له کاندیدی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) یه‌کلا نه‌بۆته‌وه و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی حیزب له‌وباره‌وه بڕیار ده‌دات.
شایانی باسه؛ پاش کشانه‌وه‌ی کاندیدی HDP له موغله ئێستاکه عوسمان گورون له CHP، مێهمه‌ت کۆجادون له حیزبی سه‌عاده‌ت و مێهمه‌ت نیل حه‌یده‌ر له AKP کاندیده‌کانی شاره‌وانیی موغله له هه‌ڵبژاردنی 2019 ده‌بن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران