زیاتر له 1500 ژنه داعشى بیانى له گرتووخانه‌کانى عێراقدان
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافه‌کانی مرۆڤی عێراق ڕای‌گه‌یاند: زیاتر له هه‌زار و 500 ژنه داعشى بیانى له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان له گرتووخانه‌کانى عێراقدان که ئه‌ڵمانى و فه‌ڕه‌نسیشیان تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى کۆمیسیۆنى باڵاى مافه‌کانى مرۆڤ گوتی: زیاتر له هه‌زار و 500 ژنى بیانى داعش له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان له گرتووخانه‌کانى عێراقدان که ژماره‌یێکیان خاوه‌نى ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى و فه‌ڕه‌نسى و ئه‌مه‌ریکاى باشوورن.
به‌یاتى گوتیشی: 70 ژنى ڕووسى و 124 منداڵیان له گرتووخانه‌کانى عێراقن که دواتر ژماره‌یێکیان له ڕێگه‌ى فڕۆکه‌وه بۆ مۆسکۆ گوازرانه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران