خبر 2019-01-23 14:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئایەتوڵڵا سیستانی: بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی داعش بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کەریم ئەسعەد خان سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی داعش، کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهێنراوە ئاشکرای کرد، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای کردووە بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی مامەڵە لەگەڵ دەستگیرکراوەکانی سەر بە ڕێکخراوی داعشدا بکرێت.

کوردپرێس:

کەریم ئەسعەد خان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانووسیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) لە شاری نەجەف پێشکەشی کرد ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان دانیشتووە سەبارەت بە ڕوونکردنەوەی کاری تیمی لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی ڕێکخراوی داعش لە عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد دیدارەکە ئەرێنێ بووە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە "سیستانی داوای کردووە بە گوێرەی شەریعەتی ئیسلامی و یاسا مامەڵە لەگەڵ دەستگیراوەکانی داعشدا بکرێت، نەک مافیان پێشێل بکرێت لەبەر ئەوەی ئەوانە داعشن".

لە بەشێکی تری وتەکانیدا جەختی کردەوە، سیستانی ئاماژەی ئەرێنی داوە سەبارەت بەو دۆسیەیە و تیمی لێکۆڵینەوەکە لەگەڵ سەرجەم ڕابەرە ئایینییەکان دادەنیشتێت.

ئاماژەی بەوەش کرد تیمێکی تایبەت بۆ تاوانەکانی دژ بە ئافرەتان پێکهێنراوە و ڕێزی تەواو لە تایبەتمەندی ئافرەتان و نهێنی دۆسیەکانیان دەگیرێت.

ئەمڕۆ تیمی تایبەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کۆ بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.