لە ناحیەی ڕیازی کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ناحیەی ڕیازی سەربە پارێزگای کەرکووک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بە هۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەست دا.
کوردپرێس:
ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق ڕایگەیاندووە، لەکاتی تێپەڕبوونى بەڕێوەبەری ناحیەی ڕیاز لە بازگەیێکدا، کەسێکى خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی تەقاندووەتەوە و بەو هۆیەوە کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، مەبەستى کەسەکە بەڕێوەبەری ناحیەی ڕیاز بووە، بەڵام لەکاتى تەقینەوەکەدا بە چەند چرکەیەک ئەو بازگەکەی جێهێشتووە و ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیسێکی بازگەکە کوژراوە و چەند پۆلیسێکى تریش برینداربوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیێکە چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیادی کردووە و سوپای عێراقیش چەند ئۆپراسیۆنێکى لەو ناوچەیە ئەنجام داوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران