هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه: له پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا 20 له‌سه‌د بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی چاکسازی و بنیاتنانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌وه ده‌کات که له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019دا 20 له‌سه‌د بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوە.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هودا سه‌جاد له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراق به‌شه‌بودجه‌ی 20 له‌سه‌دی بۆ هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوه که جگه له‌وه‌ش، بودجه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگاکان له عێراقیش به هه‌رێم ده‌درێت.
ناوبراو گوتیشی: له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراقدا هیچ بڕگه‌یێک له‌ئارادا نییه که هه‌رێمی کوردستان ناچار به پێدانی قه‌رزی خۆی به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران