جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ: بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته گیرفانی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌کات که بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌چێته گیرفانی ئه‌و حیزبانه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: هاووڵاتییانی کورد به‌ره‌وڕووی قه‌یرانی دارایی و دۆخی خراپی ژیان له هه‌رێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر خه‌رجکرانی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه هۆشداری ده‌دات.
ناوبراو داوا له حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که لیژنه‌یێکی تایبه‌ت پێکبهێنن بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ی خه‌رجکراو له ساڵانی ڕابردوو و بودجه‌ی داهاتوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران