شه‌ش ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى چوار ناوچه‌ى هه‌رێم دیاریی ده‌کرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارانى کورد له به‌غدا ڕایانگه‌یاند که توانیومانه له ده‌ره‌وه‌ی پشکی هه‌رێم و له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا 6 ملیار دینار بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی چوار ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ و سۆران و دهۆک جێگیر بکه‌ین.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانى کورد له لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ڕایانگه‌یاند: سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره کورده‌کانى لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانى عێراق توانیمان له ده‌ره‌وه‌ی پشکی هه‌رێم و له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2019دا چه‌ند دیاریێک بۆ هه‌ڵه‌بجه و قه‌ڵادزێ و سۆران و دهۆک جێگیر بکه‌ین.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که له‌سه‌ر داواى په‌رله‌مانتارنى کورد له لیژنه‌ى دارایی دوو ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه، دوو ملیار دینار بۆ قه‌ڵادزێی و بۆ هه‌ریه‌ک له دهۆک و سۆران ملیارێک دینار بۆ پرۆژه‌ى جیاوازى ئاوه‌دانى جێگیر کرا و چاوه‌ڕێین له په‌رله‌مانى عێراق ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران