ئیلهام ئه‌حمه‌د: ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ڕاده‌ستی دیمه‌شق ناکه‌ین
به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات ڕایده‌گه‌یێنێت که ئه‌وان ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات وه‌کوو ده‌رعا و حمس ڕاده‌ستی حکوومه‌تی سووریا ناکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکاری ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات (مه‌سه‌ده) له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت گوتی: ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی سووریا له کاتی دانووستانه‌کاندا داوای ڕاده‌ست کردنی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات هاوشێوه‌ی ده‌رعا و حمس و غوته بکات ئه‌وا ئه‌و داواکارییه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه و قبووڵی ناکه‌ن چوونکه ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری خۆسه‌ره‌وه ڕێکخراون و هێزی سه‌ربازیی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ئاشکراشی کرد که له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌ملووک سه‌رۆکی نووسینگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی سووریا کۆ بوونه‌ته‌وه و پڕۆژه‌ی خۆیان له‌باره‌ی کۆمه‌ڵێک پرسی تایبه‌ت به ده‌ستوور و سه‌روه‌ریی خاکی سووریا پێشکه‌ش کردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران