خبر 2019-01-20 15:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی سیلوانی تورکیا دەستبەسەر کرا

بەشی تورکیا- سەرۆکی دەزگای پۆلیسی ناوچەی سیلوان لە پارێزگای دیاربەکری تورکیا بە تۆمەتی بەقاچاخ بردنی شتومەکی کۆنینە دەستبەسەر کرا.

کوردپرێس:

داواکاری جمهوورییەتی تورکیالە هەواڵێکدا ڕایگەیاند سەرۆکی دەزگای پۆلیسی ناوچەی سیلوان لە پارێزگای دیاربەکری تورکیا بە تۆمەتی بە قاچاخ بردنی شوێنەواری کۆننینە لەگەڵ 7 کەسی دیکە دەستبەسەر کراوە کە 4 کەسیان ئەندامی پۆلیسن.

لە بەیاننامەیێکدا داواکاری گشتیی جمهوورییەتی تورکیا لە پارێزگای دیاربەکردا نووسراوە پێنج هێزی پۆلیسی دیاربەکری تورکیا دەستبەسەر کراون ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاری کردن لە شوێنەوار و ئاسەواری کۆنینە و سروشتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.