شڕۆڤەکاری سیاسی عێراقی:
ئەمریکا بەنیازە کەرکووک بە هەرێمی کوردستانەوە بلکێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی عێراق دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی له ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان دروست بكات و هۆكاری ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ لکاندنی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌باس عه‌رداوی شرۆڤه‌كاری سیاسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی « المعلومه»دا ڕایگەیاند: ئه‌مه‌ریكا ده‌زانێ له قووڵ بوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌كرێته ئامانج، بۆیه له‌و ناوچانه‌وه به‌ره‌و باكوور و ناوچه‌كانی ناكۆكی له‌سه‌ر و هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌كشێت، به‌م كاره‌یشی ده‌یه‌وێت كه‌ركووک و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه ژێر ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكۆكی سیاسی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و لایه‌نه سیاسییه‌كانیان به گشتی قۆستووه‌ته‌وه، تا به بیانووی ڕێگری له پاشماوه‌كانی تیرۆر و چه‌سپاندنی ئارامی و ڕێگری له دروست كردنه‌وه‌ی نائارامی و پشێوی له ناوچه‌كه خۆیان جێگیر بكه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران