دوو تەقینەوە لە عەفرین روویاندا
بەشی سووریا- ئەمڕۆ یەکشەممە 20/01/2019، دوو تەقینەوە لە عەفرینی کوردستانی سووریا روویاندا و قوربانیی لێکەوتەوە.
کوردپرێس: بەگوێرەی زانیارییەکانی تەلەفیزیۆنی کوردستان24، دوو بۆمبی چێندراو کە یەکێکیان پاسێک کە هاووڵاتی ئاسایی تێدابووە کردووەتە ئامانج تەقیونەتەوە و لە ئەنجامدا، سێ کەس کوژراون و ١٢ی دیکەش بریندار بوون.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، یەکێک لەو بۆمبانە پێش تەقینەوەی ئاشکرا کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقێندراوەتەوە.
لە 18 ئاداری ساڵی 2018، سوپای تورکیا و میلیشا هاوئاوازەکانی لە سووریا، شاری عەفرینیان داگیر کرد و یەکینەکانی پاراستنی گەل لەو شارە کشایەوە.
لە ماوەکانی رابردوو، چەند جارێک تەقینەوە لەو شارە روویداوە و چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران