وه‌زیری ناوخۆی توركیا:
54 هەزار سووری به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداردا ده‌كه‌ن
بەشی تورکیا- وه‌زیری ناوخۆی توركیا روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار داوە دەڵێت: ٥٣ هه‌زار و ٩٩ سووری كه بوونه‌ته خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی توركی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئاداردا ده‌كه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سولەیمان سویلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ٥٤٧ هه‌زار پۆلیس و جه‌ندرمه ئه‌ركدار ده‌كرێن بۆ رۆژی هه‌ڵبژاردنی ٣١ی ئادار.
ناوبراو درێژەی دا : له ئه‌نجامی شیكاریی مه‌ترسییه‌كان و شی كردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا روویان داوه، له ١١ پارێزگا و ١٢ شارۆچكه كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت هێرشی تیرۆریستی هه‌ڕه‌شه و فشار له هاووڵاتییان بكات، له‌و پارێزگا و شارۆچكانه شه‌ش هه‌زار و ٦٨٠ سه‌ربازی بنكه سه‌ربازییه‌كان، رۆژی هه‌ڵبژاردن ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت.
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران