حیزبه عێراقییه‌کان له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی موناقشه‌ی نێوانیان بۆ پێکهێنانی کابینه ڕێکده‌که‌ون
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له ڕێککه‌وتنی سیاسیی نێوان حیزبه عێراقییه‌کان ده‌کات له‌سه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی موناقشه‌ی نێوانیان سه‌باره‌ت به ته‌واوکردنی کابینه‌ی نوێی عێراق و دواخستنی بۆ وه‌رزی ئایندهی یاسادانانی په‌رله‌مان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عامر فایز به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاند: تێکڕای حیزبه سیاسییه‌کان ڕێککه‌وتوون له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ئه‌مساڵی عێراق و دواخستنی موناقشه‌ی ته‌واوکردنی کابینه‌ی نوێی عێراق و دیاریکردنی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنه په‌رله‌مانییه‌کان بۆ دوای پشوووهکانی په‌رله‌مان و ده‌ست پێکردنی وه‌رزی نوێی یاسادانان.
ناوبراو گوتیشی: ناکۆکیی سیاسیی نێوان حیزبه عێراقییه‌کان زۆر دژواره و ئێستاکه چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و ناکۆکییانه مومکین نییه هه‌ر بۆیه تێکڕای حیزبه‌کان نه‌رمی ده‌نوێنن له‌سه‌ر یارمه‌تی گه‌یاندن به پێکهێنانی کابینه و جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران