خبر 2019-01-19 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕۆژنامەی «العربی الجدید» لەندەن:

ناکۆکیی زۆر هەیە لەسەر ڕەشنووسی بودجەی 2019ی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی «العربی الجدید» لەندەن ڕایگەیاند: لەبارەی ڕەشنووسی بودجەی گشتیی 2019ی عێراقەوە ناکۆکیی زۆر هەیە و حزبە کوردستانییەکان بڕیاریان داوە دەنگی پێنەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی «العربی الجدید» لەندەن لە زاری سەرچاوەی ئاگاداری نێو پەرلەمانەوە دەنووسێت: ناکۆکییەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق بەتایبەت لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زۆرن، چوونکە کوردەکان خوازیاری گەڕاندنەوەی پشکی 17 لەسەدن لە حاڵێکدا ژمارەیێک لە نوێنەران پشکی 12 لەسەدیان بۆ هەرێمی کوردستان لەبەرچاو گرتووە.

ئەو سەرچاوە کە نەیوسیت ناوی بدرکێندرێت زیادی دەکات: حزبە کوردستانییەکان هوشدارییان داوە کە ئەگەر داواکاریی کوردەکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی جێبەجێ نەکرێت، ئەوان دەنگی ئەرێنی بە پڕۆژەیاساکە نادەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.