ئانادۆلۆ:
سوپای رووسیا لە منبج لەگەڵ یەپەگە دهورییهی هاوبهشیان ئەنجام دا
بەشی سووریا- دەورییەی هاوبەشی هێزەکانی سوپای ڕووسیا و هێزەکانی یەپەگە لە مەنبج درێژەی هەیە و هەندێک جار دەورییەکان سەربەخۆیانە و لە هەندێک ناوچەش بە شێوەی هاوبەش دەنجام دەدرێت.
کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە رووسیا لە منبج و چواردەوری بە سەربەخۆیانە، لە هەندێک ناوچەش لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازیی یەپەگە دروستی کردوون پێکەوە دهورییهی هاوبهشیان ئەنجام دا.
زرێپۆەشەکان بە ئاڵای رووسیاوە لەلایەن سەربازانەوە کە لۆگۆی سوپایان پێوەيیە لە باشووری رۆژئاوای شارۆچکەکە لە ناحیەی ئاریما چالاکيیەکانیان ئەنجام دەدەن.
لەچواردەوری ئاریما لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە بەناوی ئەنجوومەنی باب عەسکەری پێکەوە دەور دەکەن.
لە گرتەیێکدا کۆبوونەوە لەناو بنکەیەکدا دەکەن و پلانی چالاکيیە هاوبەشەکان دادەنێن، لە سەربازگەى ئەو بینا دوو نھۆمییەدا ئاڵای ئەنجوومەنی باب عەسکەری بەدی دەکرێت.
ئاڵای رووسیا بە دیواری دەرەوەی بنکەی پۆلیسەکەوە هەڵواسراوە لە تەنیشت لافیتەی یەپەگە و یەپەژەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران