خبر 2019-01-18 13:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئاڵدار خەلیل تایبەت بۆ کوردپرێس:

ناوچەی ئارام بە بێ تەزمینی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ مانایە

بەشی سووریا- بەرپرسی باڵای کوردی سووریا دەڵێت: هەر بڕیارێک لەبارەی ناوچەی ئارامەوە لە سووریا بدرێت، بە مەرجێک تاوتوێی دەکەین کە لە لایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە تەزمین کرابێت.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە گفتوگۆیێکی کورتدا لەگەڵ کوردپرێس ئاماژەی دا بە بابەتی دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە باکوووری سووریا و وتی: ئێمە هێشتا بێ ئاگاین لە وردەکارییەکانی ئەو پڕۆژەیە بەڵام هەر پڕۆژەیێک بەبێ نێوەندگیریی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان بێت، قبووڵی ناکەین.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا پاوانخوازە و ئێستایش خولیای داگیر کردنی ناوچەی باکووری سووریای لە مێشکدایە ئەوەش بۆ ئێمە قبووڵ کراو نییە.

دامەزرێنەری ناوچەی باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا وەبیری هێنایەوە قووڵایی دروست کردنی ناوچەی ئارام هەموو شارە کوردنشینەکانی سووریا دەگرێتەوە و ئەوەش بۆ ئێمە زۆر گرینگە بۆیە مۆڵەتی دەستدرێژی بە هیچ لایەنێک نادەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.