سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا:
له 2015ه‌وه تا ئێستا له توركیا زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل لە هێرشە تیروریستییەکاندا کوژراون
بەشی تورکیا- فەخرەدین ئاڵتوون سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و نووسیی: له 2015ه‌وه تا ئێستا له توركیا زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل لە هێرشە تیروریستییەکاندا کوژراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵتوون په‌یامه‌كه‌ی دوای ئه‌وه بڵاو كرده‌وه كه سه‌رۆک كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌گه‌ڵ سیناتۆری ئه‌مریكی لیندسی گراهام كۆ بووه‌وه.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا دەنووسێت: زۆرینه‌ی په‌لاماره‌كان له باكووری سووریا داڕێژراون. گه‌لی تورک زیاد له حه‌د ئازاری چه‌شتووه. تا ده‌سته‌به‌ر كردنی دادپه‌روه‌ری پشوو ناده‌ین.
سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دەشنووسێت: "تاكوو باكووری سووریا له زۆنگاوی تیرۆریستان چۆڵ نه‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر".
سەرچاوە: هابر7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران