ئه‌ردۆغان سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات
به‌شی تورکیا- وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ڕووسیا ده‌كات بۆ تاوتوێ كردنی پرسی سووریا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 15ی کانوونی دووهه‌می 2019 ئیبراهیم كالن وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌نووسیدا گوتی: "ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 23ی كانوونی دووهه‌می 2019 ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته ڕووسیا."
کاڵن ڕاشیگه‌یاند: له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ ڕووسیا پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا و په‌یوه‌ندییه خزمه‌تگوزارییه‌كانی هه‌ردوولا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له‌باره‌ی پرسی كڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی و ڕێككه‌وتنی ئه‌مریكا بۆ مووشه‌كی پاتریۆت گوتیشی: سیسته‌می S-400ی ڕووسی هیچ په‌یوه‌ندییێكی به كڕینی مووشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مریكییه‌وه نییه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران