وتەبێژی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق:
عەبدولمەهدی دەبێت داواکارییەکەی پۆمپیو لەباەری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕەت بکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق داوا لە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی دەکات داخوازیی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و دیکەی گرووپە ئیسلامییەکان لە عێراق ڕەت بکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «التجاە پرس»دا وتی: عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت داخوازییەکەی مایک پۆمپیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و گرووپە بەرگرییە ئیسلامییەکان لە عێراق ڕەت بکاتەوە، چوونکە ئەو داخوازییە دەستوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناخۆیی عێراقدا.
حسێنی جەختی کردەوە کە حەشدی شەعبی ڕێکخراوێکی فەرمیی سەربازییە و قەد ناتوانرێت هەڵبوەشێتەوە یا چالاکییەکانی کەم بکەنەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران