وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدرای عەممار حەکیمدا:
به‌منزیكانه سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات
بەشی ئێران- محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق ئاشكرای كرد، به‌منزیكانه حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک كۆمارى وڵاته‌كه‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زه‌ریف له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه وتى "فه‌راهه‌م بوونى دیموكراسى له عێراقدا جێگه‌ى شانازی كردنه، به‌منزیكانه‌ش حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆک كۆمارى ئێران سه‌ردانى عێراق ده‌كات".
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماژه‌ى به‌رۆڵى گرنگى عه‌ممار حه‌كیمیش كردوه و وتویهتى، سیاسه‌تێكى حه‌كیمانه په‌یڕه‌و ده‌كات.
لاى خۆیشیه‌وه سه‌رۆكى ئیئتیلافى چاكسازى و بنیادنانه‌وه داواى له ده‌وڵه‌ته‌كانى ناوچه‌كه كردووه له سیاسه‌تى هاوپه‌یمانێتییه‌كان له عێراقدا تێبگه‌ن.
ناوبراو رونیشی كردۆته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ئێران ستراتیژییه، هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به‌سزا ئابوریه‌كانى ئه‌مریكا، پشتگیرى عێراقی بۆ ئێران ده‌ربڕى.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران