یه‌کسان زانینی کورد له‌گه‌ڵ PKK هه‌ڵه‌یێکی زه‌قه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر) په‌یامێکی بۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ناردوووه و ڕای‌گه‌یاندوووه: به یه‌ک چاو سه‌یرکردنی کورد له سووریا و شه‌ڕڤانه کورده‌کان "هه‌ڵه‌یێکی زه‌ق"ه. تورکیا له‌گه‌ڵ کورد شه‌ڕ ناکات له‌گه‌ڵ تیرۆریستان شه‌ڕ ده‌کات. تورکیا کوردی سووریا له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان ده‌پارێزێت.
ناوبراو له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: به‌ڕێز تره‌مپ "نابێ تیرۆریستان هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانت بن" و تورکیا پێشبینی ده‌کات ئه‌مریکا ڕێز له ستراتێجیی هاوبه‌شی هه‌ر دوو وڵات بگرێت. تورکیا جیاوازی له نێوان په‌که‌که و په‌یه‌ده و یه‌په‌گه و داعشدا ناکات و شه‌ڕ له دژی هه‌موو ئه‌و گرووپانه ئه‌نجام ده‌دات.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له تورکیا کردبوو که ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته هێرش بکاته سه‌ر سووریا ئه‌وا "ئابووریی تورکیا وێران ده‌که‌ین."
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران