خبر 2018-12-27 09:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد: ئەمریکییەکان مەنبەج چۆڵ ناکەن

بەشی سووریا- سەرۆکی ئەنجومەنی ئیداریی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە هێزی ئەمریکی لە مەنبەج ناکشێنەوە.

کوردپرێس:

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی ئیداریی سووریای دیموکرات لە کۆبوونەوەی سەرۆک عەشیرەکانی ڕەقەدا وتارێکی پێشکەش کرد و لە لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کرد و ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەکاریی بۆ هێرشکردن کردووە و هێزەکانی هێناوە لە مەنبەج جێگیری کردوون بەڵام ئەوەی ئێمە دەیبنین ئەوەیە کە ئەمریکا سنوورەکانی مەنبەج چۆڵ ناکات.

ناوبراو زیادیشی کرد: بوونی داعش هەڕەشەیە لە سەر ئەورووپا و ئەگەر بێتوو تورکیا هێرش بکاتە سەر ئێمە ئەوا لێشاوی کۆچبەری بەرەو ئەورووپا دەست پێدەکاتەوە.

ئیلهام ئەحمەد گوتیشی: هێزەکانی ئێمە ئەو تیرۆریستە تۆقێنەرانەی لە ناو برد کە هەڕەشەی لە هەموو جیهان دەکرد. بەرپەرچی تیرۆریستانمان دایەوە و وڵاتانی دیکەشمان لە هەڕەشەی داعش پاراست و ئەمنییەتی ئەو وڵاتانەمان دابین کرد. ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە شان بە شانی هەموو گەلانی سووریا لە سەر ئایندەی ئەو وڵاتە دانووستان و دیالۆگمان هەبێت. هەموو ئەو وڵاتانەی ئێمە پێوەندیمان لەگەڵیان هەیە دژی ئەوەن تورکیا لە سووریا بوونی هەبێت. ئێمە دەبێت ناوچەکانی باب و جرابلۆس و عەفرین ئازاد بکەین لە بەر ئەوەی ئەو ناوچانە خاکی سوووریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.