خبر 2018-12-27 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندى مامۆستایانى زانکۆ گەیشتنە کوردستانی سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی گەیشتنە کوردستانی سووریا و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سێمالکا و لیژنەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی زانکۆی ڕۆژئاواوە پێشوازییان لێکرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 26ی کانوونی یەکەمی 2018 ئەو شاندە گەیشتنە کوردستانی سووریا، کە لە شەش مامۆستای زانکۆی سلێمانی پێکهاتوون و ئامانجیان دروستکردنی پەیوەندیی زانسییە لە نێوان زانکۆکانی کوردستانی سووریا و زانکۆکانی هەرێم.

شاندەکە لە شەش مامۆستای زانکۆ پێکهاتوون، کە دووانیان ژنە و لە کاتی گەیشتنیشیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سێمالکا و لیژنەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی زانکۆی ڕۆژئاواوە پێشوازییان لێکرا.

شاندەکە ماوەی هەفتەیێک لە کوردستانی سووریا دەمێننەوە، لەو ماوەیەشدا زنجیرەیێک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتیی زانکۆکانی کوردستانی سووریا و مامۆستایانی زانکۆی ڕۆژئاوا و زانکۆی کۆبانێ ساز دەکەن و زنجیرەیێک کۆڕ و سیمینار ئەنجام دەدەن.

*لە ڕۆژ نیوز وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.