تورکیا له چه‌ند ناوچه‌یێکی ئامه‌د قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌یێنێت
به‌شی تورکیا- ده‌وڵه‌تى تورکیا له 7 گه‌ڕه‌ک و گوندی ناوچه‌ى لیجه له پارێزگاى ئامه‌د هاتوچۆکردنى له هاووڵاتییان قه‌ده‌غه کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌ک‌شه‌ممه 23ی کانوونی یه‌که‌می 2018 له کاتژمێر 6:00ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه له گه‌ڕه‌که‌کانى بیرلیک، شه‌نلیکی شاری لیجه و سنووری گونده‌کانى میاران کۆمو، کلاره‌ش کۆمو، شاکار، ئه‌یاز و ئاکچه پنار و ده‌وروبه‌ری لیجه له پارێزگاى ئامه‌د هاتوچۆکردن له هاووڵاتییان قه‌ده‌غه کرا.
پێش ئه‌وه‌ى له‌و گه‌ڕه‌ک و گوندانه‌دا هاتوچۆکردن له هاووڵاتییان قه‌دغه بکرێت، ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازی به به‌شداریى هێزی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه ده‌ستی پێ‌کردبوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران