یه‌کێتی داوای یه‌كڕیزیی لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان نووسراوێکی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک له‌باره‌ی پێویستی یه‌کخستنی نێو ماڵی کورد له به‌غدا بڵاو کردۆته‌وه و ڕایگهیاندوووه: "له‌م ماوه كورته‌ی كاری په‌رله‌ماندا له به‌غدا ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بوووه‌وه ئه‌گه‌ر چوارچێوه‌یێكی هاوبه‌شی كاری كوردستانی دروست نه‌كه‌ین، هه‌رێمی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت و بوونمان له به‌غدا بێكاریگه‌ر ده‌بێت".
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی یه‌كێتی ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که پێویسته ژوورێكی هاوبه‌شی كاری كوردستانی دروست بكرێت و ببێته چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی به‌دیهێنانی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و وه‌رگرتنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان گوتیشی: "ئه‌گه‌ر یه‌ک نه‌بین و ئاوا په‌رت بین، له دوای چوار ساڵی‌تر به بێ ده‌ستكه‌وت هه‌ر لایێک بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که ئه‌زموونی ڕابردوو سه‌لماندی چه‌ن زه‌ره‌رمان كرد له بێ ئیتیفاقی و "پێده‌چێ ده‌رس وه‌رنه‌گیرابێ وه‌ک هه‌موو جاره‌كان و دابه‌ش بوونمان به زیانی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌وێته‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران