گفتگو 2018-01-10 06:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەورگێڕانی ئێران وەکوو ڕاوێژکار یارمەتیی ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا دەدات

بەشی دیمانە/ ئێران- یۆناتن بەت کوولیان سکرتێری ئاشوورییەکان لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس دەڵێت: ئێران دەوری تایبەتی بینیوە لە شەڕی دژ بە تیرۆردا و دیارە تیرۆریزم تەنها بە هەڵمەتی کرداری بن بڕ دەبێت.

نوێنەری مەسیحییە ئاشووری و کەلدانییەکان لە پەلەمانی ئێران لە دیمانیێک لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی بە شێوازی بەرپەرچ­دانەوەی تیرۆریزم کرد و وتی: تیرۆریزم تەوەرێکی مێژوویییە و هەر جارەو بە شێوازێک خۆ دەنوێنێت و ئەو وڵاتانە بەکاری دەهێنن کە توانای ژیانی شارستانییان نییە.

ناوبراو وتیشی: داعش دوایین هەڵمەتی تیرۆریستی بوو کە وڵاتانی ڕۆژئاوا دایان مەزراندبوو و ئەڕۆ لە عێراق و سووریا بۆتە مۆتەکەی ڕۆحی خەڵکی ناوچەکە.

بەت کوولیان ئاماژەی بە بیرۆکەی ناحەزی تیرۆر لە وڵاتانی لێقۆماوی شەر کرد و زیادی کرد: ڕاستە تیرۆریزم هەمیشە دەدۆڕێت بەڵام ئاسەواری ناشیرینی تا ماوەیێکی زۆر لە وڵاتانی لێقۆماودا دەمێنێتەوە. هەر بۆیەش پێویستە هەموو وڵاتانی لە بواری شەڕی دژە تیرۆردا فەرهەنگ­سازی بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.