ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو له سه‌ر شه‌قامه‌کانی کوردستان هه‌یه
به‌شی کوردستان- پاییزهباران تۆز و خۆڵی پارێزگای کوردستانی شۆرده‌وه و پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م بارینه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م حه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌بێت و هه‌ندێک هۆشداریش سه‌باره‌ت به هه‌ڵسانی لافاو له شه‌قامه‌کان دراوه.
کوردپرێس- به گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی ئیداره‌ی گشتیی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی کوردستان باران بارین له ڕۆژی هه‌ینییه‌وه ده‌ستی پێکردووه و پێشبینی ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆله بارینه تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م حه‌فته‌یه درێژه‌ی هه‌بێت.
هه‌روه‌هاش پێشبینی ده‌کرێت زیاترین ڕێژه‌ی بارانه‌کان له دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌دا بێت و سه‌باره‌ت به هه‌ڵسانی لافاو له سه‌ر شه‌قامه‌کانی 7 پارێزگای ئێران هۆشدار دراوه و پارێزگای کوردستانیش یه‌ک له‌و 7 پارێزگایه ده‌بێت.
ئیداره‌ی که‌شناسیی پارێزگا سه‌باره‌ت به هه‌ڵسانی لافاو ئه‌و پێشنیاره‌ی ئاراسته‌ی وه‌رزێران و چێودارانی گونده‌کانی پارێزگا کردووه هۆشداره‌کانی ئه‌و ئیداره‌یه به هه‌ند وه‌ربگرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران