یه‌که‌م پاییزهباران له کرماشان
به‌شی کرماشان- به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی گشتیی ئیداره‌ی که‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی کرماشان ئاماژه‌ی به ده‌ستپێکی باران بارین کرد له سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆوه و وتیشی: ئه‌گه‌ری هه‌ستانی ئاو له سه‌ر شه‌قام و ئاوه‌ڕۆکانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای پارێزگا هه‌یه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روانه سه‌فه‌ری سه‌باره‌ت به دوایین دۆخی که‌شی پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هه‌وای پارێزگا هه‌ور ده‌بێت و له دوایین کاتژمێرهکانیشدا با هه‌ڵده‌کات و باران و هه‌وره‌تریشقه پێشبینی ده‌کرێت.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: باران بارین له به‌شی ڕۆژئاوا و باکووری پارێزگای ڕۆژئاوا زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له هه‌ندێک ناوچه‌دا ته‌رزه ببارێت.
سه‌فه‌ری هه‌روه‌هاش زیادی کرد: سوومار به 29 پله‌ی گه‌رمی، گه‌رمترین به‌شی پارێزگا و ئیسلام ئاوای ڕۆژئاواش به 39 پله‌ی گه‌رمی فێنکترین به‌شی پارێزگای کرماشانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران