ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان گشتپرسی له که‌رکووک به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی: له ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کانی پارێزگای که‌رکووک له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی گشتپرسی له‌م پارێزگایه، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناچاره به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه ببات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید که ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یاسایی‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "القرطاس نیوز"دا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌ندامانی عه‌ره‌ب و تورکمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکووک مکووڕن له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی خۆبواردن له به‌ڕێوه‌چوونی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له‌و پارێزگایه.
ناوبراو جه‌ختی کرد: هه‌ولێر سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان له به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه چوونی ئه‌م گشتپرسییه ناچاره که به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه ببات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران